Skip to the content

پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری له‌ داره‌توو تەواو كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری، تیمەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارین، لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دارەتووەوە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30مەتری پزیكشان تەواو كرا.

پڕۆژەی شەقامی ٣٠ مەتری پزیشکان لە گەڕەکی برایەتی لە ناحیەی دارەتوو، لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەى ٩٧٧٦٨٠٠٠ نەوەد و حەفت ملیۆن و حەفت سەد و شەست و ھەشت ھەزار دینار بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ كرا، هەروەها شارەوانیی شارۆچكەكەش دەڵێ پڕۆژەكانیان بەردەوام دەبێت.