Skip to the content

پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گەڕەکی گەلی له‌ شاری دهۆك تەواو کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی ژمارەیەک کۆڵان و شەقام لە گەڕەکی گەلی لە شاری دهۆک تەواو کرا، ئەم پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەو گەڕەکەدا بەرز دەکاتەوە.

پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی گەلی لە دهۆک،  لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆکە و له 2022/3/5 دەست بە جێبەجێکردنی کرا و ئێستا تەواوی قۆناغەکانی تەواو کراون و هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکەش دڵخۆشن به‌ پڕۆژەکە.
هاوکات شارەوانیی شارەکە دەڵێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەگەیەنینە هەموو ئه‌و شوێنانەی کە پێویستیان پێیەتی و لە خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە بەردەوام دەبین.