Skip to the content

ڕووپێوی هەوایی و وردەكاری بۆ سنووری شارەوانیی هەڵشۆ ئەنجام دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین و نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵشۆ، كاری ڕووپێوی هەوایی بۆ سنووری شارەوانیی هەڵشۆ بە ڕووبەری (٤٥۰۰) چوار هەزار و پێنجسەد دۆنم ئەنجام درا، هاوکات کاری ڕووپێوی وردەکاری بۆ ماڵ بە ماڵی سنوورەكە بە ئامێری GpS و  Total Station ئەنجام دراوە.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، نەخشەی باری ئێستا و نەخشەیەکی تۆپۆگرافی ورد و ئێریال فۆتۆیەک بە Resolution (4*4) cm بۆ سنوورەكە بەردەست دەبێت، كە نەخشەیەکی شایستە بە پێگەی گەشتیاریی سنووری شارەوانیی هەڵشۆ دەبێت.