Skip to the content

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە پارك و باخچەكانی شاری هەولێر و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە لەسەر پلانی 2022 بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری پارك و باخچەكانە، بە دیاریكراوی بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچە و دوورگە ناوەندییەكانی سنووری شاری هەولێر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە، ئەمەیش كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە شارەكەدا دەبێت.