زیاتر لە 378 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیری تانجەرۆ خەرج كرا
![](/media/13717/888.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133040791880000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكیدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (378,760,000) ٣٧٨ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ قۆناغەكانی 2و3و4و5و6 خەرج دەكرێت.
ئەو گوژمەیە دەبێتە هۆی باشتر بەرێوەچوونی كاروباری كارگەكە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.