چەند پرۆژەیەك لە شارۆچكەی گردەسێن جێبەجێ دەكرێت
![](/media/14245/302135406_616249066529558_1813060518397145283_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133064107710000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە، پرۆژەیەكی دروستكردنی شۆستە و فراوانكردنی شەقام لە سەنتەری شارۆچكەی گردەسێن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێ دەكرێت كە كاریگەری لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی شارۆچكەكە دەبێت.
لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەدا كاری دانانی كیربستۆن و فراوانكردنی شەقامەكانی سەنتەری شارۆچكەی گردەسێن لەسەر ڕێژەی ١٥٪ و پێشینەی مانگانەی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت. و هاوکات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.