گوژمەی نزیكەی ١١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەکی سەوزایی لە چوارقوڕنە خەرج دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی ١١ ملیۆن دینار لە چوارقوڕنە، کە ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی پەرەپێدانی ناوچەی سەوزایی و جوانكردنی سیمای دەروازەی شارە.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، گوژمەكە بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاوپڕژێنە بۆ سەوزایی دەروازەی شار لە چوارقوڕنە، کە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی خەرخ دەكرێت.