Skip to the content

گوژمەی ٥٤٨ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەکانی ئاكرێ خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٥٤٨ ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ, بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكان.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێیە و لەسەر پلانی  ساڵی ٢٠٢٢ بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ خەرج دەكرێت, ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و چاككردنی شەقام و ڕێگەوبان دەبێت و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ لە سنووری شارەوانیی ئاكرێ دەكات.