بە نزیكەی یەك ملیار دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر جێبەجێ كران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەنگوزاری لەو شوێنانەدا دەبێت.
پرۆژە تەواوكراوەكان بریتین لە پرۆژەى دروستكردن و قيرتاوكردنى شەقام لە گوندى كەلەكان و قيڕتاوكردنى شەقام لە شارۆچكەی بەحركە لە مزگەوتى سەلاحەددین و گۆڕستانى كومەڵگەى بەحركە لەگەڵ قيڕتاوكردنى گەڕەكى ژين لە بەحركە و قيڕتاوكردنى شەقامە جياكراوەكانى ١٨٩ى عەنكاوە.
پرۆژەكان بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار و بە ڕێژەی ١٠٠٪ تەواوكراون، وێڕای ئەو پرۆژانە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.