Skip to the content

بە گوژمەی نزیكەی 190 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ لە سێمێل و ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ١٨٩ مليؤن و ٧٦١ هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانییەكانی سێمێل و ئاكرێ.

گوژمەكە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و پرۆژەكانیش لە چوارچێوەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ دەكرێن.
پرۆژەكەی ئاكرێ بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی ١١ی ئادار لە نزیك مزگەوتی مێرسیدا کە لە قۆناغی یەكەمدایە و گوژمەی بریتییە لە ١١٥ مليؤن و ٩٢٠ هەزار دیناری لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ بۆ خەرج كراوە.
هەروەها پرۆژەكەی سێمێل بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی چوارگۆشە بە گوژمەی ٧٣ مليؤن و ٨٤١ هەزار دینار لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل جێبەجێ دەكرێت.