Skip to the content

بە گوژمەی ٣٤٤ ملیۆن دینار شەقامە ناوخۆییەكانی پاركی هەوار لە شاری هەولێر قیڕتاو كران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٣٤٤ ملیۆن دینار، شەقامە ناوخۆییەكانی پاركی هەوار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر قیڕتاو كران، كە یەكێكە لە پاركە گەورەكانی شاری هەولێرە و بە سەدان هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.

دوای پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەكانی، خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەکان دەگەیەنرێنە پارکەکە وەک زیادکردنی ڕووناکی و کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی دیکەش كە كاریگەریان لەسەر پێشخستنی پاركە دەبێت. 

گرنگیدان بە پارکە ناوخۆییەکانی شارەکان یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەم کابینەیەدا بە گرنگییەوە سەیردەکرێت.