Skip to the content

زیاتر لە ٢٣٣ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چەمچەماڵ خەرج دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی چەمچەماڵ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٣٣ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار دینار.
ئەم گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ،بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە چەمچەماڵ خەرج دەكرێت.
بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی چەمچەماڵ بەرز دەبێتەوە و ئاسانكاریش بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی گەڕەكەكە و شۆفێران دەبێت .