لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٥٥ پرۆژە لە سنووری شارەوانی دهۆک تەواوكراون
![](/media/13677/285823704_5578177945535298_2605795651723819412_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133039876190000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە بەردەوامی پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەت گوزارییەکان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە ١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تاوەكوو ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٢ لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک ٥٥ پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیار دینار ئەنجامدراوە کە ٤٠ پرۆژەیان لەسەر داهاتی شارەوانی و دوو پرۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و ١٣ پرۆژەشیان لەسەر پێشینەی بەردەوام جێبەجێكراون و ٢٠پرۆژەش لە پلانی جێبەجێكردندان.
ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.