Skip to the content

لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٥٥ پرۆژە لە سنووری شارەوانی دهۆک تەواوكراون

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە بەردەوامی پێشکەش کردنی پرۆژە خزمەت گوزارییەکان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە  ١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تاوەكوو ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٢  لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک ٥٥ پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی نزیكەی پێنج ملیار دینار ئەنجامدراوە کە ٤٠ پرۆژەیان لەسەر داهاتی شارەوانی و دوو پرۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و ١٣ پرۆژەشیان لەسەر پێشینەی بەردەوام جێبەجێكراون و ٢٠پرۆژەش لە پلانی جێبەجێكردندان.
ئەم پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك دەبێت و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.