Skip to the content

نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی كۆیە خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی  ٩٩٩ ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ١٨٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وشكەساڵی و چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی لە قەزای كۆیە و دەوروبەری. 
ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی ٢٠٢٢ تەرخانکراوە و بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەكرێت.