Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئەمەریكا جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری تاوتوێ دەكەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٨/١  ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شەهرەزاد سیئۆد، کونسوڵی گشتیی ئەمەریكا بە وەکالەت و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیی هاوكاری و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان كونسوڵگەری ئەمەریكا و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرا، تەوەرێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو سەبارەت بە پرسی كاركردنی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە بواری وەبەرهێنان و پڕاۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری و سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستاندا.
لای خۆیەوە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی كونسوڵگەری و تیمە ئەمەریكییەكانی كرد كە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و شوێنەواردا هاوكاری دامودەزگەكانی حكوومەت بوونە و ئامادەیی هەر جۆرە كارئاسانییەكی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری دووپاتكردەوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری. لە بەرانبەردا شاندی كونسوڵگەری ئەمەریكاش جەختیان لە بەردەوامیی هاوكاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.