Skip to the content

پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوویی لە دارەتوو جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری كرا كە چەند بڕگەیەكی سەرەكی لەخۆی دەگرێت.
پرۆژەكە لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتوو لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت. 
پرۆژەکە بریتییە لە قیڕتاوكردن و دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی كە پانییەكەی ١٥ مەترە، لەگەڵ دانانی قاڵبی كێربستۆن بە درێژایی ٤٠٠ مەتر و دروستكردنی ٨ چاڵی ئاو وەرگرتن و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی.
ئەو پرۆژەیە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و شارەوانیی دارەتوو جێبەجێ دەكرێت و تاكو ئێستاش زیاتر لە ٧٠٪ی كارەكانی تەواو كراون.