Skip to the content

گوژمەی نزیكەی ٤٢ ملیۆن دینار بۆ شەقامێک لە بەردەڕەش خەرجدەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی ٤٢ ملیۆن دینار بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە  بەردەڕەش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەردەڕەشە و بەگوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش بۆ قۆناغی یەكەم و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات ڕەزامەندی خەرجكردنی درا.