گوژمەی نزیکەی ١٣٦ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە دهۆک خەرج دەکرێت
![](/media/13932/800.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133052835350000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ١٣٥ ملیۆن و ٢٠٧ هەزار دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك، و جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی کە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی ٦٠ی شاخكێ و هەروەها دروستكردنی چەند شەقامێك لە نزیك پێشانگای ئۆتۆمبێل و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی خەرجكردنی درا.
جگە لەو پرۆژانە، ئێستا لە سنووری ئەو شارەوانییە چەندان پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ پرۆژەكان داوە.