Skip to the content

گوژمەی نزیکەی ٩٥ ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرجدەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە و كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.

وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو بە مەبەستی كڕینی گازوایل بۆ ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە داهات ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە.