گوژمەی ٣٥ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر خەرج دەکرێت.
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری، کە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و دروستكردن و دانانی ئامێری كلۆرە لە سنووری شارۆچكەكانی هەولێر و بۆ ئەو مەبەستەش گوژمەیەك خەرج دەكرێت.
گوژمەكە بریتییە لە ٣٥ ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە، پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە دروستكردن و دانانی ١٠٠ ئامێری كلۆر لە جۆری تیوب و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ئەنفال لە شارۆچكەی بەحرکە و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە كۆمەڵگەی شاوێس.