بە گوژمەى ٢ ملیار دینار بەردى بناغەى قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە کۆیە دانرا
![](/media/17578/319828665_843025783551413_6539601362318941784_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133158435590000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە گوژمەی ٢ ملیار دینار بەردی بناغەی قوتابخانەیەکى ١٨ پۆلی لە شارى کۆیە و لەسەر ئەرکی کۆمپانیای کاندڵ جێبەجێ دەکرێت.
وێڕای ئەو پرۆژەیە، ئەمساڵ چەندین پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە شاری کۆیە جێبەجێ کراون و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ شارەکە بەردەوام دەبن.