زیاتر لە 525 میلۆن دینار بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو خەرج كرا
![](/media/10168/580769image1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132901044550000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی.
لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بڕیاردرا بە خەرجكردنی گوژمەی (525,853,000) پێنجسەد و بیست و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا و سێ هەزار دینار، بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە-قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.