پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20مەتریی پێنجی حەسارۆك له شاری ههولێر جێبەجێ كرا
![](/media/10095/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132899046310000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شەقامی 20مەتریی گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرا و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، دەرخستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەكراوە.
پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20مەتریی پێنجی حەسارۆك لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ كراوە، ئەم پڕۆژەیە بۆ گەڕەكەكە و هاتوچۆی شۆفیران لە سنوورەكەدا گرنگییەكی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆ.
لەلایەكی ترەوە شارەوانیی هەولێر دەڵێت بۆ ئەو شوێنانەی تری شاری هەولێر كە پێویستیان پڕۆژە و خزمەتگوزارییە ، كارەكانیان بەردەوام دەبێت و ئێستاش دەرخستە بۆ جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی دیكە ئامادە كراوە و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.