هەولێر.. هاوبەشانی ئاو پێشوازی لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی ئاو دەكەن
![](/media/9588/whatsapp_image_2022-01-26_at_125149_pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132877559800000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی لەسەر پێشنیازی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاوی دا، ئێستا ئەو هاوبەشانەی كە قەرزاری كرێی ئاون، بە شێوەیەكی بەرچاو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەكانی ئاو دەكەن، بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی ئەو ڕێژەیە سوودمەند بن.
بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی ئاو، تا ماوەیەكی دیاریكراو بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن و لە بڕیارەكە سوودمەند بن.
ئەو هاوبەشانەی ئاو كە دەیانەوێت لە بڕیارەكە سوودمەندبن لە شاری هەولێر، ڕۆژانە سەردانی بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەكەن و بە لێخۆشبوونەوە قەرزەكانیان دەدەنەوە، كارمەندان و فەرمانبەرانیش بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاریان بۆ دەكەن تاوەكو لە كاتی مامەڵەكانیان هیچ گرفتێك دروست نەبێت و بەخێرایی كارەكانیان بۆ ڕایی دەكەن.