گوژمەی زیاتر لە 107 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی ئاو لە بەكرەجۆ خەرج دەكرێت
![](/media/9497/247512008_6310933172312169_4798632746896215030_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132874813880000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ڕاكێشانی بۆڕی ئاو لە بەكرەجۆ جێبەجێ دەكرێت و بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی زیاتر لە 107 ملیۆن دینار خەرج دەكات كە پڕۆژەكە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی ئاو لەو سنوورە دەبێت.
پڕۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆ وەك یەكێك لە ڕەگەزە گرنگەكانی سێكتەری ئاو لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخی زۆریان پێدەدرێت و بە بەردەوامیش لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكەن.
وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە گوژمەی 107,482,560 سەد و حەوت ملیۆن و چوارسەد و هەشتا و دوو هەزار و پێنجسەد و شەست دینار لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕاكێشانی بۆڕیی ئاو بۆ تازە ئیفرازكراوەكانی كۆستەی چەم لە بەكرەجۆ/بەشی یەكەم، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج كرا.