وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی نوێی چیك جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگییەكان دەكەنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە 17ی كانوونی دووەمی 2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كارێل كۆرتانێك، كونسوڵی نوێی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی كارێل كۆرتانێكی كونسوڵی نوێ و سوپاسگوزاری بۆ هاوكاری و هەماهەنگییەكانی كونسوڵی پێشووی چیك، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە هەموو سێكتەرەكان و هیوایشی خواست لەمەودوا پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی وەزارەت لەگەڵ وڵاتی چیك دا لە ڕێگەی كونسوڵگەرییەكەیانەوە هەنگاوی باشتر بنێت و ئاستی هاوكاریی نێوانیان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. هەروەها جەختیان لە درێژەدان بە پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی زیاتری هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوانیان لە هەموو ڕووێكەوە كردەوە.
هەروەها پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتری هەردوولاش بە گرنگ زاندرا كە ئێستا تیمێكی شارەزای وڵاتی چیك لە هەرێمی كوردستان كار لە پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەكان دەكەن.
هەروەها پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتری هەردوولاش بە گرنگ زاندرا كە ئێستا تیمێكی شارەزای وڵاتی چیك لە هەرێمی كوردستان كار لە پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەكان دەكەن.