Skip to the content

بە نزیكەی ٢٩٦ ملیۆن دینار چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٩٥،٩٢٣،٠٠٠ دینار بۆ تەواوكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان داوە.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دەربەندیخان و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ خەرج دەكرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان.
پرۆژەكان بریتین لە نۆژەنكردنەوەی فلكەی گومرگ و شەقامی ژمارە ٢٠، هەروەها نۆژەنكردنەوەی دووڕیانی دەربەند ژاڵەناو و نۆژەنكردنەوەی جەزرەی ناوەندی شەقامی شەهیدان و نۆژەنكردنەوەی فلكەی مەشتەل لە شەقامی شەهیدان لە دەربەندیخان.