Skip to the content

بە گوژمەی ٣١٨,٢٩٣,٠٠٠ دینار ١٣پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی هەولێر جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٣١٨,٢٩٣,٠٠٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی ١٣پرۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
گوژمەكەش بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی ١٧%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان:
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەیداوە.
- دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی خەبات.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی گوڵان لە بنەسڵاوە.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گرد محەمەد.
- كڕینی ماتۆڕی غەتاس بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر.
- چاككردنەوەی كارەبا بۆ وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز/١
- كڕینی ڕوون و سیئۆیل و ئاوی ڕادێتەر و هایدرۆلیك بۆ ئامێر و مۆلیدەكان.
- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی نیشتمان.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە ناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ژین لە دارەتوو.
- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی تەعجیل لە ناو بازاڕی باتە.
- دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی سەفین لە پشت وەزارەتی پێشمەرگە.
- چاككردنەوەی تڕۆمپا بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز/٢ لۆلیفت.