زیاتر لە ٩٥ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی درووستكردنی شەقام بۆ شارۆچكەی سێمێل خەرج كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری شارەوانیی سێمێل، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٩٥،٢٨٨،٠٠٠ دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی درووستكردنی شەقام لە سێمێل دا.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێلە و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی درووستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە سێمێل بۆ قۆناغی دووەم، خەرج كراوە.
جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە دەبێت و هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی شارۆچكەی سێمێل.