لە سێ ساڵی كابینەی نۆیەم لەسەر داهاتی شارەوانییەكان ٢٧٣پرۆژە جێبەجێ كراون
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سێ ساڵی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا لەسەر داهاتی شارەوانییەكان بە گوژمەی ٢١ ملیار و ٣٥٢ ملیۆن و ٨٣٢ هەزار و ٩٦٧ دینار ، ٢٧٣ پرۆژە جێبەجێ كراون و دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیكە ئامادەكراوە.
پرۆژەكان بەسەر سێ ئاستدا دابەشكراون، پرۆژەی گەورە و بچووك و مامناوەند، كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە سنووری شارەوانییەكان دەبێت، هاوكات ئێستاش ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە بواری جێبەجێكردندان.