نزیكهی ١٣٧ ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ١٣٦ملیۆن و ٧٣٦ ههزار دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی تایبەت بە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی كۆمەڵەی ژین لە شارۆچكەی بەحركە و چاككردنەوەی كارەبا و میكانیك لە وێستگەی ئاوی ئیفراز (١و٢ ) و هەروەها لەگەڵ كڕینی پاتری بۆ ئامێر و موەلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.