Skip to the content

وڵاتی چیک هاوکاریی پێشخستنی گەشتوگوزاری کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٧/٢١، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی وڵاتی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەنی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان وڵاتی چیک لە چەندین بواری جیاوازەوە کرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستپێشخەریی وڵاتی چیک دەربڕی و گوتی:"حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێزانینەوە دەڕوانێتە هەر وڵاتێک کە دەیەوێک لە بووژانەوەی زیاتری هەرێمی کوردستاندا بەشدار بێت".
کونسوڵی چیک ڕایگەیاند:"وڵاتەکەیان لە پێشخستنی سێکتەری گەشتوگوزار و بواری تردا کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە هەیە، دەتوانێت هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن".
ساسان عەونی، بۆ شاندی میوانی ڕوونکردەوە:"حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەو بوارانە و دەیەوێت وەبەرهێنان و سەرمایەی کۆمپانیاکانی وڵاتان هاوکار بن لە دروستکردنی ژێرخان و پێشخستنی ئەو بوارانە".