Skip to the content

١٦٤ ملیۆن دینار بۆ پێداویستی و كەلوپەل بۆ بیرە ئاوەکانی هەولێر تەرخانکرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ١٦٤,٥٢٥,٠٠٠ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دا.
وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بە مەبەستی كڕینی ٢١ دانە پەمپ ستینلس ستیل بۆ بیرەكانی هەولێر و كڕینی كێبڵ و جۆینت حەراری بۆ بەشی چاككردنەوەی بیرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە كە گوژمەكە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.