Skip to the content

٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاک لە گومرگی کۆن و ناوچەی پیشەسازی هەولێر کۆکرایەوە و فڕێدران

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر و پاكڕاگرتنی شوێنە گشتییەكان، بە بەشداری نزیكەی سەد كرێكار و ئامێری شۆفڵ و تانكەری ئاو و قەلاب، سێ هەڵمەتی گەورەی خاوێنكردنەوە و شۆردن لە گومرگی كۆنی سەوزە و میوە و هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و باشوور لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو كە تێیدا ٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكرایەوە.
ئەندازیار ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سەبارەت بە هەڵمەتەكان، ڕایگەیاند: دوێنێ شەو و ئەمڕۆ هەینی، بە سوود وەرگرتن لە داخرانی شوێنەکانیان، سێ هەڵمەتی فراوانی خاوێنکردنەوە و شۆردنمان لە گومرگی کۆنی سەوزە و میوە و ناوچەی پیشەسازی باکوور و ناوچەی پیشەسازی باشوور لە شاری هەولێر بەڕێوە برد. سەبارەت بە ژمارەی ئامێر و كرێكارەكانیش گوتی: لە هەڵمەتەكاندا شەش شۆفەڵی قەبارە جیاواز و حەوت قەلاب و چوار تانكەری ئاو و زیاتر لە شەست كرێكار بەشداربوون كە بە نزیکەیی ٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکرایەوە و فڕێدران.