Skip to the content

ژمارەیەك پڕۆژە لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری دەوروبەری هەولێر، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، ژمارەیەك پڕۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكان جێبەجێ دەكرێن.
پرۆژەكان لەلایەن تیمی شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە كە ژمارەیان چوار پڕۆژەن و بریتین لە درووستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام لە گوندی كەلەكان و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی ژین لە بەحركە و گۆڕستانی كۆمەڵگەی بەحركە، هەروەها قیڕتاوكردنی شەقامە جیاكراوەكانی 189ی شارۆچكەی عەنكاوە.
جگە لەم پڕۆژانەش، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر چەندین پڕۆژەی تری هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.