به گوژمهی زیاتر له ٣٩٢ ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی ڕێگریكردن لە مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شار، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، پڕۆژەیەكی ستراتیژی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر دەستیپێكردووە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و بە گوژمەی ٣٩٢ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت كە لە بەرزەپردی چوارڕیانی شەقامی ١٠٠مەتری و شەقامی بەحركەوە دەست پێدەكات تاوەكو نەخۆشخانەی سویدی.
بە تەواوبوونی، مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە نامێنێت و سوودێكی یەكجار زۆر بە دانیشتووانی ئەو گەڕەك و شوێنە گشتییانە دەگەیەنێت كە لە نزیكی پڕۆژەكەن.