Skip to the content

شەش پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری پارێزگەی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پڕۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر. 
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرە بۆ جێبەجێكردنی ئەم شەش پڕۆژەیەی خوارەوە خەرج دەكرێت: 
 
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی كەوەرتیان، بەشی خواروو، ناحیەی هیران.
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی خدرجیجە لە ناحیەی دیبەگە.
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە كۆمەڵگەی شاخۆڵان، لە مەلائۆمەر.
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی دۆری لە هیران.
- پڕۆژەی كۆمەڵگەی شاخۆڵان، فەرمانگەی مەلا ئۆمەران.
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی كۆلەكا، پیران.