Skip to the content

ئاوبەری سندووقی لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر دروست دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كاركردن لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئێستاش وێڕای دروستكردنی شەقامەكە، هاوكات كار لە دروستكردنی ئاوبەری سندووقی پڕۆژەكە دەكرێت كە یەكێكە لە بڕگە ستراتیژییەكانی پڕۆژەكە.
كاركردن بۆ دروستكردنی ئاوبەری سندووقی لە بڕگەی ئاوەڕۆی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی خێرای هەولێر لە قۆناغی سێیەمدایە و لە ڕێگه‌ی هەولێر-بەحركە تاوەكو ڕێگه‌ی هەولێر-گۆپاڵ درێژ دەبێتەوە.
ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرینگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوربەری.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەریی شاندێكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی پڕۆژەكەیان كرد و بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان كرد، كاركردن لە پڕۆژەكەدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەكرێت پێش وادەی دیاریكراو ئەو بەشەی شەقامەكە تەواو بكرێت.