Skip to the content

بە زیاتر لە ٣٠٨ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تیمەكانی شارەوانیی دارەتوو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی ۳۰٨  ملیۆن و ۷٨۰ هەزار دینار، پڕۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێ دەكەن.
پرۆژەكە لە ڕێكەوتی ٥ ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و بڕیارە لە ڕێكەوتی ١ی تەممووزی ۲۰۲۲، سەرجەم قۆناغەكانی تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە. 
ئەم پڕۆژەیە پێكهاتووە لە ڕاخستنی تێكەڵە و بەردی شكاو و دانانی قالبی كێربستۆن، هەروەها چەند شەقامێكیش كێشەی ئاوەڕۆیان هەبوو، ئەوانیش چارەسەر دەكرێن، لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی ۲۰ مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی.
گوژمەی پڕۆژەكە لەسەر تەمویلی پارێزگای هەولێرە و ئێستا بە ڕێژەی ٨٠٪ی تەواو كراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تەواوی قۆناغەكانی تەواو بكرێن.