Skip to the content

بە گوژمەی ٣٧٣ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی سیستەمی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، پڕۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆ لە سنووری شەقامی سەرەكیی هەواری شار بۆ گەڕەكی كانی سپیكە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی ٣٧٣ملیۆن دیناری داوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانی، بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆڕیی جیاكراوەی ١١٩ی كەڵەكن لە ژێر شەقامی سەرەكیی هەواری شارەوە بۆ گەڕەكی كانی سپیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.