شاندێكی حكومەت لەگەڵ مەترانەكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك كۆبوونەوە
![](/media/12415/whatsapp_image_2022-06-07_at_71016_am__1_.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132990645900000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە 5ی حوەزیرانی2022، دكتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ ژمارەیەك لە مەترانەكانی هەرێمی كوردستان و مووسڵ و كەركووك كۆبوونەوە.
شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپاردەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بە مەترانەكان گەیاند و دووپاتیان كردەوە كە ئەو پێكەوەژیانەی ئایین و نەتەوەكان لە كوردستان هەیە یەكێكە لە خاڵە درەوشاوە و جێبایەخەكان و لە لای سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری پێدەدرێت و جەختیش لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی پێكەوەژیانی ئایین و نەتەوەكان لە هەرێمی كوردستان كرایەوە.