شەقامی مەلیك مەحموود لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە پێناو ئاسانكاری هاتوچۆ و ڕێگریكردن لە تێكچوونی شەقامەكانی شار، تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی ماوەیەكە دەستیان بە چەندین هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان كردووە و ئێستاش پرۆسەكە لە شوێنە جیاوازەكاندا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی پرۆسەكەدا تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی لە ڕێگەی چەندان ئامێر و كرێكار دەستیان بە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی مەلیك مەحموود كرد، ئەم شەقامە شەو و ڕۆژ ژمارەیەكی یەكجار زۆر شۆفێران بەكاری دەهێنن، لە پرۆسەكەدا تیمەكانی هاتوچۆ هاوكاری تیمەكانی شارەوانین، بۆ ئەوەی لەكاتی كاركردندا هیچ گرفتێكی هاتوچۆ ڕوونەدات.
شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات كە پرۆسەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان بەردەوامی دەبێت.