Skip to the content

نزیكەی ٢٧٢ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ١١پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  وەزاره‌تی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٧١ ملیۆن و ٧٥٢ هه‌زار و ٥٠٠ دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی ١١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج دەكرێت.
پڕۆژەكان بواری دروستكردن و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، كۆنكرێتكردن و دابینكردنی كەلوپەل بۆ باخچەكان و چەند بوارێكی دیكەش دەگرنەوە.