هەڵمەتێكی چاندنی دار لە زاخۆ بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو جوانكردن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شارەكە، تیمەكانی شارەوانیی زاخۆ هەڵمەتێكی چاندنی داریان لە شارەكە بەڕێوەبرد.
ئەو هەڵمەتە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە درێژەی كار و چالاكییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ لە دوورگە ناوەندییەكانی سنووری شارەوانیی زاخۆ بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەكی زۆر دار چاندران و پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت.
بابەتی زیادكردنی سەوزایی، یەكێكە لە سێكتەرە گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارك و باخچەكان لە سنووری سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان لە شار و شارۆچكەكان بە مەبەستی چاودێریكردن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی بە گوڵ و دار و دروستكردنی پارك و باچخە بایەخێكی زۆری پێدەدرێت.