چوار پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە قوشتەپە و شاخۆڵان و شەقڵاوە و گوندی مورتكە لە سنووری پارێزگەی هەولێر ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەیەكی دا.
گوژمهكه لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو و بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، خهرج دهكرێـت و پڕۆژەكانیش بریتین لە تۆڕی ئاوی گوندی دووگردكان، درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی مورتكەی شههاب لە قوشتەپە، گەیاندنی كارەبا بۆ بیری ئاوی شاخۆڵان، تۆڕی ئاوی گەڕەكی كاوانیانی خواروو لە شەقڵاوە.