گوژمەی ٦٥٦ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە سنووری شەقڵاوە خەرج دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو و پڕۆژەی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٦٥٦ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار و ٥٠٠ دینار درا.
بە گوێرەی نووسراوێك كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمهی دیاریكراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر بە مەبەستی دانانی چەند پڕۆژەیەكی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە، گوژمەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خهرج دهكرێت.