Skip to the content

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاوی ڕاپەڕین خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆسەی بەرهەمێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە، گوژمەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین تەرخان كرا.
بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەكانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، لەسەر ڕێژەی ١٧%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢، بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی خەرجكردن لەسەر گوژمەیەك درا، ئەو گوژمەیە بۆ مانگەكانی ٣ و ٤ و ٦و ٧ و ٨ و ٩ و ١٠ و١١ی ئەمساڵە و بەپێی یاسا و رێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
ئەم بڕیارەش دەبێتە هۆی بەردەوامی كاركردنی فەرمانگەكانی ئاو لە دەڤەری ڕاپەرین.