پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی له شاری ههولێر جێبەجێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی شارەوانی، پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانەی تر كە پێویستییان بە خزمەتگوزارییە بەردەوام دەبن و پڕۆژەی هاوشێوە لە چەند شوێنێكی دیكەی شارەكە جێبەجێ دەكرێن.
ڕۆژی چوارشەممە تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری شارەوانیی پێنج، پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەییان لە گەڕەكی مەنتكاوە جێبەجێ كرد، كە پڕۆژەکە لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ كرا.