ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠ تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو بازاڕی حاجیاوا كۆكرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦ لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا هەڵمەتێكی پاککردنەوەی بازاڕی حاجیاوا بەڕێوەچوو و تیایدا زیاتر لە 30 تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوەی دوكاندار و هاووڵاتییان کۆکرایەوە و بۆ شوێنی دیاریکراو گواسترایەوە، ئەو هەڵمەتە بە بەشداری ئامێرەکانی شارەوانی و ژمارەیەكی زۆر كارمەند بەڕێوەچوو.
هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا داوا لە هاووڵاتییان دەكات زبڵ و خاشاک بکەنە ناو حاویەکان و زەرفی تایبەت بە خۆڵ بەکار بهێنن بۆ ئەوەی پاشماوەكان بڵاو نەبێتەوە و بە ئاسانی بتوانرێت كۆبكرێتەوە.